سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە هاوتا كوەیتیەكەی دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان چاوی كەوت بە مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی ئەوەش لە پەراوێزی كارەكانی كۆمەڵەی گشتی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی لە دۆحە.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات كرا لەگەڵ كاراكردنی دیبلۆماسی پەرلەمانی، و هەماهەنگی لە هەڵوێستی عەرەبی لە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان لەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن لە نێویاندا پرسی فەلەستین و بارودۆخی جۆلانی سوریای داگیركراو.
گفتوگۆش كرا سەبارەت بە بەشداری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە گەڕانەوەی ئاوارەكان و سەقامگیری، لەوبارەیەوە بەرێزیان ئاماژەی بە گرنگی كوەیت كرد لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و شارە ڕزگاركراوەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان و داوای بەردەوامبوونی پشتیوانیەكانی كرد لەو دۆسێیەدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی بڕیارەكانی كۆنگرەی كۆمەكبەخشان لە كوەیت و كاركردن بەمەبەستی گۆڕینی بۆ پرۆژە بە شێوەیەكی واقیعی.
بەرێزیان داواشی لە هاوتا كوەیتیەكەی كرد بەشداری لە كۆنگرەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بكات كە بیستی ئەم مانگە لە بەغدادی پایتەخت بەرێوەدەچێت، و تایبەتە بە پشتیوانی سەقامگیری لە عێراق، ئەویش بەڵێنی جێبەجێ كردنیدا.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
8 نیسانی 2019