كه‌عبی: كه‌رتی بانقه‌كان ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له گه‌شه‌پێدانی ئابوری وڵات و پێویسته ئاسانكاری زیاتر بكرێت له پێدانی قه‌رزه‌كان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/4/2019 سه‌ردانی بانقی عیراقی بۆ بازرگانی كرد و چاوی به بریكاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانق و به‌ڕێوه‌به‌ری لقی بانقه‌كه كه‌وت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك و چالاكی بواری بانقه‌كان له نێوان هاوڵاتی و ده‌وڵه‌ت به گشتی كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر پلانه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی بانقه‌كان، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی بابه‌تی نیشته‌جێكردنی موچه‌كان.
كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه كه‌رتی بانقه‌كان ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له گه‌شه‌پێدانی ئابوری وڵات و داوایكرد ئاسانكاری زیاتر بكرێت له پێدانی قه‌رزه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/4/2019