كه‌عبی: یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی عیراقی ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له ده‌ركردنی یاساكان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/4/2019 پێشوازی كرد له سه‌رۆكی مافپه‌روه‌رانی عیراقی به‌ڕێز نو‌عمان داودی و ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌ی خێراكردن له ده‌ركردنی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای یه‌كێتی بۆ ساڵی 1983 كرا.
كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه یه‌كێتی مافپه‌روه‌رانی عیراقی ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له ده‌ركردنی یاساكان و گوتی كه له قۆناغی ئێستادا هه‌مو لایه‌ك به به‌رچاو ده‌گیرێت جا ئه‌گه‌ر رێكخراوی مه‌ده‌نی بێت یان سه‌ندیكا یان یه‌كێتی و ده‌زگا زانستیه‌كان و ئه‌كادیمی و پسپۆڕان و هه‌مویان ده‌رفه‌تیان ده‌بێت له به‌شداریكردن له داڕشتنی یاساكان و خستنه‌ڕۆی ڕا له سه‌ر پێشنیار‌و هه‌مواركردنه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
8/4/2019