سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات بۆ تاوتوێكردنی پتەوكردن و كاراكانی و رۆڵی چاودێرییان

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق.
لەمیانی دیدارەكەدا تاوتوێی پتەوكردنی رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا لە بواری رۆڵبینیان لە بواری چاودێری و یاسادانان بە شێوەیەكی ئیجابی، و گرنگترین كێشە و بەربەستەكانی بەردەمیشیان خرانەڕوو كە حكومەتە خۆجێییەكان بەدەستیانەوە دەناڵێنن.
گفتوگۆش كرا سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، و پابەندبوون بە وادە دەستوریەكەی، لەگەڵ باسكردنی پرسی پارەی تەرخانكراو و گواستنەوەی پارەی تەرخانكراوی تایبەت بە پارێزگاكان لە چوارچێوەی بودجەی گشتی ئێستادا.
بەرێزیان جەختی كردەوە لەسەر گرنگی دۆزینەوەی رێگەی هەماهەنگی و هاریكاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان لە رێی لیژنە و دەستەكانی هەماهەنگی؛ بە ئامانجی دەركردنی یاساكان و گفتوگۆ كردن لەبارەیانەوە كە پارێزگاكان پێویستیان پێیانە.
لای خۆیانەوە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی سەرۆكی پەرلەمانیان كرد؛ لەگەڵ بەهێزكردنی رۆڵی چاودێری پارێزگاكان؛ بۆ بەرزركردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكان بەو جۆرەی لە بەرژەوەندی هاوڵاتی عێراقیدایە.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
9 نیسانی 2019