جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ په‌ره‌پێدانی‌ كاری‌ تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ عیراقی و پاراستنی‌ هاوسه‌نگی له‌ وتاری‌ ڕاگه‌یاندن و به‌هێزكردنی‌ گیانی‌ كاركردن له‌لای گه‌نجان له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ عیراق ده‌كات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/4/2019 له‌ نوسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ كرد له‌ سه‌رۆكی‌ تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ عیراق به‌ڕێز فه‌زل عه‌باس فه‌ره‌ج.
سه‌ره‌تا حه‌داد پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز فه‌ره‌ج كرد به‌بۆنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ بۆ پۆسته‌كه‌ی‌ وه‌كو سه‌رۆكی‌ تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ عیراقی و هیوای‌ سه‌ركه‌وتنی‌ بۆ خواست له‌ كاره‌كانیدا.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌ نێوان داموده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران وه‌كو ده‌زگای‌ یاسادانان و چاودێری‌ كرا.
حه‌داد جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی‌ كاری‌ تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ عیراقی و پاراستنی‌ هاوسه‌نگی له‌ وتاری‌ ڕاگه‌یاندن به‌ جۆرێك كه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌مو ڕه‌نگ و پێكهاته‌كانی‌ كۆمه‌ڵگادا بگونجێت، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی‌ گیانی‌ كاركردن و هیوا له‌لای گه‌نجان.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
10/4/2019