كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی دارایی ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر به‌دواداچونی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی بودجه‌ی گشتی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 9/4/2019 سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كرد، بۆ تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت و یاسای سه‌ر خشته‌ی كاره‌كاندا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز كه‌عبی جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر هه‌ماهه‌نگی كردن له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی بودجه گشتی ساڵی 2019.
هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌و پڕۆژه یاسایانه كرا كه ده‌كه‌ونه ژێر ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندی لیژنه‌ی دارایی له‌وانه پڕۆژه یاسای “به‌ڕێوه‌بردنی دارایی”.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بابه‌تێك له‌وانه دۆسیه‌ی نه‌وتی هاورده‌كراو له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و مۆڵه‌تپێدانی بواری نه‌وت و پێداچونه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان و میوانداریكردنی وه‌زیرو به‌رپرسان و سوتانی كه‌ره‌ڤانه‌كان له ده‌روازه‌ی زه‌رباتیه‌ی سه‌ر به پارێزگای واسیت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
9/4/2019