له ژێرچاودێری كه‌عبی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ده‌به‌ستێت بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی باڵه‌خانه دواكه‌وتوه‌كانی قوتابخانه
له ژێرچاودێری جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/4/2019 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌ست بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی باڵه‌خانه دواكه‌وتوه‌كانی قوتابخانه و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی خێرا بۆ كۆتایهێنان به كێشه‌كه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان و به‌ڕێز نوری سه‌باح دلێمی وه‌زیری پلاندانان و به‌ڕێز سالح جبوری وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان و به‌ڕێز به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن و به‌ڕێز حه‌مید غزی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ڕێز عه‌لی ئیبراهیمی بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی ئاماده‌ی بوون تاوتوێی بابه‌تی باڵه‌خانه‌كانی په‌روه‌رده‌یی كرا.
كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه له كه‌رتی فێركردندا نزیكه‌ی 1336 قوتابخانه كێشه‌ی قه‌ڵه‌بالغی هه‌یه كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خوێندكاران ناچاربن له قوتابخانه‌ی تر ده‌وام بكه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه كێشه‌ی هه‌بونی ده‌وامی دوولایه‌ن و سێ لایه‌ن و چوار لایه‌نی هه‌یه كه ئه‌مه بوه‌ته هۆی دابه‌زینی ئاستی زانستی ده‌یان هه‌زار قوتابی و دروستكردنی كێشه‌ی زۆر بۆ كه‌سوكاریان.
كه‌عبی داوایكرد كاری جددی بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئاماده‌بوان تیشكیان خسته سه‌ر لایه‌نی یاسایی و ته‌كنیكی كێشه‌كه و ئاماده‌بوان ڕێكه‌وتن له سه‌ر چه‌ند خاڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌و كاركردن بۆ دانانی چاره‌سه‌ری گونجاو له گه‌ڵ كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكار ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ركی دروستكردنی باڵه‌خانه‌كانی نوێی قوتابخانه‌كان ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ و هاندانیان بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان و ڕاده‌ستكردنیان بۆ لایه‌نه فه‌رمیه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/4/2019