ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو پڕۆژه یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/4/2019 له ده‌یه‌مین دانیشتنی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 194 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو پڕۆژه یاسا هێنا.
له ه‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، سه‌رۆكایه‌تی به‌شێكی دانیشتنه‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند كه كۆبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت بۆ خێراكردن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان و داوای له ئه‌ندامانی سه‌ركه‌وتوو كرد ئه‌وانه‌ی تا ئێستا سوێندی یاساییان نه‌خواردوه په‌له بكه‌ن بۆ ده‌ستبه‌كاربون و خواردنی سوێندی یاسایی له په‌رله‌مان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگدانی له سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای گێڕانه‌وه‌ی پاره‌كانی عیراق ژماره (9)ی ساڵی 2012 له سه‌ر داوای لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان دواخست به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی یاساكه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنولۆجیای زانیاری.
دواتر ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (20)ی ساڵی 2016 دوا بخات.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای به‌شداریكردنی كۆماری عیراق له ڕێكه‌وتنامه‌ی پێوه‌ره‌كانی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره (102)ی ساڵی 1952 ته‌واوكرد.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواخستنی خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای هاتوچۆ بۆ دانیشتنی داهاتوو ڕاگه‌یاند.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه 17/4/2019 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
15/4/2019