جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری ده‌كات له ڕێوڕه‌سمی یادی 31 ساڵه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان
دكتۆر به‌شیر حه‌داد: تاوانی ئه‌نفال جینۆسایده ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/4/2019 به‌شداری كرد له ڕێوڕه‌سمی یادی 31 ساڵه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و كه‌سوكاری قوربانیانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو.
حه‌داد وتارێكی پێشكه‌ش كرد تێیدا سه‌ره‌خۆشی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی گواسته‌وه بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و شه‌هیدانی كوردستان و جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر گرنگی زیندوكردنه‌وه‌ی یادی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بۆ دیاركردنی قه‌باره‌و قیزه‌ونی تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشوو ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان و گوتی كه پلانی ڕژێمی پێشوو بریتی‌بوو له هه‌وڵدان بۆ له ناوبردنی ناسنامه‌ی كوردی و هه‌مو جۆره چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێنا بۆ كوشتنی ژنان و منداڵان و تێكدانی گوند‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و تاوانی ئه‌نفال جینۆسایده ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان و به‌داخه‌وه هه‌مو ئه‌و تاوانانه له به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجامدران.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/4/2019