سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە كەسایەتیەكانی فلوجە دەكەوێت و جەخت لەسەر رۆڵی عەشایرەكان دەكاتەوە لە پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، لە فەلوجە چاوی كەوت بە شاندێكی كەسایەتی عەشایرەكانی شارەكە.
لەمیانی دیدارەكە جەختكرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانی لە هەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەكان، لەگەڵ بنباتنانەوەی ژێرخانی ئابوری و دەستكردن بە كاراكردنی دۆسیەی وەبەرهێنان و بەردەوامبوونی هاریكاری نێوان عەشایرەكان و هاوڵاتیان و دەزگا ئەمنیەكان؛ لە پێناو پاراستنی ئاسایش و لەناوبردنی بیری توندڕەوی.
هەروەها تاوتوێی گرنگی رۆڵی عەشیرەتەكان كرا لەبەدیهێنانی پێكەوەژیان و ئاشتی كۆمەڵایەتی، لە رێی رێگە نەدان بە گەشەكردنی بیری توندڕەوی، و پشتیوانی لەسەروەری یاسا.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای كرد ئەو هاوڵاتیانە قەرەبوو بكرێنەوە كە بەهۆی تیرۆرەوە زرەرمەند بوون، لە كەسوكاری شەهیدان یان برینداران یان ئەوانەی خانوەكانیان بەهۆی كردەوە تیرۆریستی و سەربازییەكان زیانیان پێگەیشتووە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
14 نیسانی 2019