كه‌عبی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به ئاماده‌بونی وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/4/2019 به ئاماده‌بونی وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێز عه‌لی ئه‌لحه‌كیم و كادری پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌ت، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كرد.
كه‌عبی گوتی كه حكومه‌تی ئێستا به‌رنامه‌یه‌كی نوێی گرتوته‌به‌ر له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌و له ئاراسته‌ی دبلوماسی عیراق له خوله‌كانی رابردو تا ڕادده‌یه‌ك جیاواز ده‌بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پێویسته دیاریكردنی باڵیۆزه‌كان له گه‌ڵ ئه‌و ئاراسته‌یه‌دا بگونجێت به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به باڵیۆزه‌كانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی رونیكرده‌وه كه میكانیزمی دیاریكردنی باڵیۆزه‌كان له ڕابردودا به‌پێی چه‌ند ئیعتیبارێكی سیاسی ئه‌نجام ده‌درا، به‌ڵام هه‌مولایه‌ك متمانه‌ی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی وه‌زاره‌ت هه‌یه كه ده‌رفه‌تی به شاره‌زاو لێهاتوه‌كان داوه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته باڵاكان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/4/2019