كه‌عبی و حه‌داد تاوتوێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و میكانیزمی كاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/4/2019 له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازی كرد له به‌ڕێز به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی شێوازی كۆتایی بۆ ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و میكانیزمی كاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه له سه‌ر پسپۆڕی له كاری هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له لیژنه‌كه‌یدا.
كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه پسپۆڕی له زۆربه‌ی لیژنه‌كاندا پێویسته به‌تایبه‌تی ئه‌و لیژنانه‌ی چاودێری وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه ئاسانكاری ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی ئه‌رك و كاره‌كان به‌جوانترین شێوه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14/4/2019