جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراكسیۆنی په‌رله‌مانتارانی به‌غدا ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 16/4/2019 به ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان نوری دلێمی وه‌زیری پلاندانان و به‌ڕێز فه‌لاح جه‌زائیری پارێزگاری به‌غداو خاتو زیكرا عه‌لوش ئه‌مینداری به‌غدا، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراكسیۆنی په‌رله‌مانتارانی “به‌غدا”ی كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه له سه‌ر به هێزكردنی هاریكاری جددی و ڕاسته‌وخۆ له نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانانداو نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌سایه‌تی په‌یوه‌ندیدار و پارێزگای به‌غدا و ئه‌مینداره‌كه‌ی، به مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی تایبه‌ت به پایته‌خت، به‌تایبه‌تی دوای دابینكردنی پاره‌ی پێویست له بودجه‌ی گشتیدا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/4/2019