جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی له ئێزیدییه‌كان ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 16/4/2019 پیرۆزبایی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی له ئێزیدییه‌كان كرد.
كه‌عبی هیوای خواست ئه‌و جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆ ئێزیدییه‌كان له عیراقدا‌و ئاماژه‌ی به قوربانیدانی ئه‌و دواییه‌یان كرد‌و ئه‌و زۆڵمه‌ی كه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش دوچاری بون و گوتی ئه‌و قوربانیدانه بوه بنه‌مای به‌هێزكردنی یه‌كگرتویی عیراقیه‌كان به هه‌مو پێكهاته‌كانیه‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌عبی دووپاتیكرده‌وه كه پاڵپشتی هه‌مو هه‌وڵێك ده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتوان و دابینكردنی سه‌قامگیری و ئارامی بۆیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه و كۆتاییهێنان به دۆسیه‌ی كچه ڕفێندراوه‌كانی ئێزیدی و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌سوكاری خۆیان.
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/4/2019