د. به‌شیر حه‌داد به‌شداری له یازده‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ گوڵ ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/4/2019 به‌شداری كرد له یازده‌مین كه‌رنه‌ڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ گوڵ كه له‌لایه‌ن ئه‌مینداریه‌تی به‌غدا له باخچه‌ی زه‌ورا له به‌غدا سازكرا.
حه‌داد ستایشی هه‌وڵ و ماندوبونی ئه‌مینداریه‌تی به‌غدای كرد بۆ سازكردنی ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ی ساڵانه كه ئاماژه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی سروشتی بۆ پایته‌خت ده‌گه‌ێنێت و دووپاتیكرده‌وه كه چاندنی گوڵ و نه‌مام له سه‌نته‌ری شاره‌كان دیارده‌یه‌كی شارستانیه‌و خزمه‌ت به ژینگه ده‌گه‌ێنێت و پاڵپشتیكه‌ره بۆ هه‌مو هه‌وڵ و كاره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و ئاسایش.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
15/4/2019