د. به‌شیر حه‌داد بۆ شاندی جوتیارانی كوردستان: كار ده‌كه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیتان و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین شایسته‌ی دارایی ئێوه خه‌رج بكات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 16/4/2019 له هۆڵی ده‌ستوری و به‌ئاماده‌بونی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان، پێشوازی كرد له شاندی جوتیارانی كوردستان.
له دیداره‌كه‌دا جوتیاران داوای مافی یاسایی خۆیان كرد و تاوتوێی چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی مه‌ینه‌تی جوتیاران كرا.
حه‌داد گوێبیستی داواكاری و كێشه‌ی جوتیاران بوو و كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنیان بۆ پاره‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ساڵانی ڕابردوو خرایه‌ڕو و به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له حكومه‌ت ده‌كات پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2015 و 2016 و 2017 خه‌رج بكات و گوتی ئێمه له گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كاندا وه‌كو تیمێك كار ده‌كه‌ین و په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی دارایی و بازرگانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.
له لایه‌كی تر تاوتوێی بابه‌تی زیادكردنی نرخی كڕینی به‌رهه‌می گه‌نم و جۆی ئه‌و ساڵه كرا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی بابه‌تی زیادكردنی ڕێژه‌ی دانه‌وه‌ێڵه‌و كیمیا بۆ جوتیاران.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/4/2019