كه‌عبی به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی پیاوێكی له ده‌روازه‌ی سنوری پارێزگای به‌سرا ده‌رده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 16/4/2019 له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له هه‌مبه‌ر ده‌ستگیركردنی پیاوێكی ئاینی له پارێزگای به‌سراو بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمارێكی ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.
به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و ڤیدیۆیه هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیاوی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی ده‌روازه سنورییه‌كانی پارێزگاكه پێشان ده‌دات و گوتی كه ده‌ستگیركردنه‌كه به‌بێ ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه سه‌ره‌تاییه‌كانی یاسایی ئه‌نجامدراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ناگونجێت و سوكایه‌تی زۆر به پیاوی ئاینی كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه له سه‌ری بسه‌لمێنرێت.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجامدا و داوای لێ‌كرد له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو بكات و لێپێچینه‌وه له گه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان و هه‌مو تێوه‌گڵاوه‌كاندا بكرێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
16/4/2019