پیرۆزبایی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە پێكهاتەی ئێزیدی دەكات بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە، داواكارە لە سایەی عێراقێكی ئارام و سەقامگیر ئەم جەژنە پیرۆزەیان بگێڕن.

دەقی پیرۆزباییەكە:

گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە پێكهاتەی ئێزیدی دەكەم بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە، داواكارم لەسایەی عێراقێكی یەكگرتوو و ئارامدا ئەم جەژنە پیرۆزەیان بگێڕن و بەبێ جیاوازیش هەموو لایەك پارێزراوبن.
بەم بۆنەیەوە بانگەوازمان بۆ حكومەتی عێراق دوبارە دەكەینەوە بەمەبەستی پاراستنی ناوچەكانی پێكهاتەی ئێزیدی و دوبارە بنیاتنانەوەی؛ لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری، لەگەڵ بەشداریكردنی رۆڵەكانی پێكهاتەكان لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنیەكان و سود وەرگرتن لە شارەزایی و تواناكانیان، جەختیش دەكەینەوە لەسەر هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەركردنی یاسای ڕزگابووە ئێزیدیەكان، و كاركردن بۆ كۆتاییهێنان بە ئێش و ئازارەكانی ئەو پێكهاتەیە.

محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
16 نیسانی 2019