د. به‌شیر حه‌داد به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی پیرۆزبایی له ئێزیدییه‌كان ده‌كات و داوایكرد ناوچه ڕزگاركراوه‌كانیان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 17/4/2019 له لێدوانێكیدا پیرۆزبایی له ئێزیدییه‌كان كرد به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی و هیوای خێر‌و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆیان خواست و داوایكرد گیانی دڵنه‌وایی و هیوای نوێ بۆ ئه‌و پێكهاته‌یه زیندو بكرێته‌وه كه زیانێكی زۆری پێگه‌یشتوه‌و خوێن و قوربانی گه‌وره‌ی له پێناو ئازادی و خاكی ئه‌و وڵاته به‌خشی.
هه‌روه‌ها حه‌داد داوای له حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ئێزیدی نشین و خزمه‌تگوزاری پێویست بۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر به‌هێزكردنی یه‌كگرتویی نشتیمانی و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئاسایش و سه‌قامگیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
17/4/2019