سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران خەڵاتی وەرزشەوانێكی عێراقی دەكات كە ناوی چوەتە ناو كتێبی گینیس بۆ ژمارەی پێوانەیی بە قەڵغانی ئەنجومەن

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە وەرزشەوان جەرجیس رەشید جەرجیس، بە یاوەری ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی وەرزش و لاوان لە پەرلەمان.
بەرێزیان خەڵاتی قەڵغانی ئەنجومەنی بەخشیە جەرجیس رەشید جەرجیس؛ و هەوڵەكانی بەرز نرخاند بۆ بەرزكردنەوەی ناوی عێراق لەناوەندە نێودەوڵەتیەكان، بەو پێیەی ناوی چوتە ناو كتێبی گینیس بۆ ژمارەی پێوانەیی وەك یەكەم وەرزشەوانی عێراقی لە بەدەستهێنانیی دوو ژمارەی پێوانەیی جیهانی بە ناویەوە، و تا ئێستا ئەو ژمارەیە تێنەپەرێنراوە.
لە دیدارەكەدا هەریەك لە پەرلەمانتاران عەباس عەلەوی و ئارەزوو محەمود و دیار بەرواری ئامادەیبوون.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 نیسانی 2019