سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەراوێژكاری تایبەتی سەرۆكی كۆریا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی كەوت بە بەرێز هان بیونگ راوێژكاری تایبەتی سەرۆكی كۆریای باشور بە یاوەری بەرێز جانگ كیون گووك باڵیۆزی كۆریا لەعێراق.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری دۆستانە لەنێوان عێراق و كۆریا كرا لەسەرجەم بوارەكان بە بۆنەی تێپەڕبوونی سی ساڵ بەسەر پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە گرنگی بەشداری كۆمپانیا كۆریەكان لەهەڵمەتی ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی ئابوری وڵات، و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و هونەری لەنێوان هەردوو وڵات و كاراكردنی هاوكاری لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانانی عێراقی و كۆری بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی هەردوو گەل دەكەن.
بەرێزیان جەختیكردەوە ئەنجومەنی نوێنەران پەرۆشە بۆ كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامبوونی هاریكاری و كرانەوە بە ڕووی وڵاتانی دۆستی عێراق لەنێویشیاندا كۆریای باشور.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 نیسانی 2019