سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی دەكەوێت بە باڵیۆزی كۆماری كازاخستان كە لە عێراق نیشەجێ نییە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لەبەرێز عەزمات بیردیباری باڵیۆزی كۆماری كازاخستان كە لە عێراق نیشتەجێ نییە.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە و كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات كرا.
بەرێزیان جەختیكردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان عێراق و كازاخستان لە تەواوی بوارەكان لەگەڵ كردنەوەی نوێنەرایەتی دیبلۆماتی لەگەڵ بوونی باڵیۆزی نیشتەجێی ئەستانە لە بەغداد.
لە كۆتایی دیدارەكەش بەرێز بیردیباری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی بانگهێشت كرد بۆ ئامادەبوون لە كۆنگرەی چوارەمی پەرلەمانەكانی ئەوروپا و ئاسیا لە كازاخستان لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 نیسانی 2019