سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی كەوت بە شاندێكی نوێنەرانی پرۆگرامەری عێراقی

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی كەوت بە شاندێكی پرۆگرامەری عێراقی بە یاوەری پەرلەمانتار عایشە غەزال مەساری.
لەمیانی دیدارەكە تاوتوێی دروستكردنی سەندیكایەك كرا بۆ پرۆگرامەرە عێراقییەكان، كە تایبەت بێت بە لەخۆگرتنی درەچوانی چەند كۆلێژ و پەیمانگایەكی تەكنەلۆجی و شارەزایانی هونەری و تەكنیكی باڵا.
بەرێزیان گوێبیستی داواكاریەكانیان بوو؛ بۆ دابینكردنی گرنگترین پێداویستی بۆ ئەو توێژە گەورەیە، كە ژمارەیان دەگاتە نزیكەی 45 هەزار دەرچوو، بەرێزیان تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەو توێژە گرنگە لەرێی دەركردنی یاسای پێویستەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 نیسانی 2019