سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی تائیفەی سابیئەی مەندائی دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، چاوی كەوت بە شێخ ستار جەبار حلو سەرۆكی تائیفەی سابیئەی مەندائی لە عێراق و شاندی یاوەری.
لە میانی دیدارەكە بارودۆخی تائیفەی مەندائییەكان لە وڵات خرایەڕوو لەگەڵ پێداویستیان لە دەركردنی یاسا بەو جۆرەی مافەكانیان لەوڵات دەپارێزێت.
بەرێزیان جەختی كردەوە لەسەر ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ داواكاری كەمایەتیە دیدنیەكان لە وڵاتدا لە نێویاندا مەسیحی و ئێزیدی و كاركردن بۆ چارەسەركردنیان لەرێی یاسای پێویست كە بونیان دەپارێزێت لە عێراقێكی سەقمگیری ئارامدا كە بە بێ جیاوازی هەموو لایەك بپارێزێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
17 نیسانی 2019