د. به‌شیر حه‌داد جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح له برا مه‌سیحیه‌كان پیرۆز ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/4/2019 پیرۆزبایی جه‌ژنی قیامه‌ی له مه‌سیحیه‌كان كرد.
حه‌داد دوپاتیكرده‌وه كه عیراقی فیدرالی كه‌لتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له بواری فره نه‌ته‌وه‌یی و فره ئاینی و چه‌سپاندنی گیانی هاوڵاتیبون و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌یه و پێویسته له سه‌رمان په‌یوه‌ندی برایه‌تی و لێبورده‌یی له نێوان هه‌مو پێكهاته‌كاندا بچه‌سپێنین.
هه‌روه‌ها حه‌داد هیوای خواست كه ئه‌و جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خۆشی و سه‌رفرازی بۆ برا مه‌سیحیه‌كانی عیراق به تایبه‌تی و مه‌سیحیه‌كانی هه‌مو جیهان به‌گشتی.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/4/2019