د. به‌شیر حه‌داد: لوتكه‌ی به‌غدا نه‌خشه ڕێگایه بۆ په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئابوری ناوچه‌كه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/4/2019 له میانی به‌شداریكردنیدا له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی به‌غدا بۆ په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ، دوپاتیكرده‌وه كه عیراق سه‌ركه‌وتوبوه له هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێداو گوتی كه به‌هۆی هه‌وڵ و كاره‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له خولی چواره‌مدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵات له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ریدا به‌هێزتربون و بارودۆخی گونجاوی ڕه‌خساندوه بۆ ئه‌وه‌ی عیراق ڕۆڵی پێشڕه‌وی خۆی له ناوچه‌كه‌دا به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها حه‌داد له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه لوتكه‌ی به‌غدا نه‌خشه ڕێگایه بۆ كاری هاوبه‌ش له گه‌ڵ په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ، بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئابوری له ناوچه‌كه‌داو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی باشه بۆ یه‌كخستنی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر ڕوداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/4/2019