كه‌عبی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ده‌كات و دوپاتیده‌كاته‌وه كه عیراق ڕۆڵی هه‌رێمی و پێشڕه‌وی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/4/2019 پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ كرد‌و ده‌ستخۆشی كرد له هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا كرد، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی و جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دكتۆر به‌شیر حه‌داد و په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ڕۆژنامه‌نوس و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن.
هه‌روه‌ها كه‌عبی سوپاسی سه‌رۆك شانده‌كانی په‌رله‌مانی كرد ئه‌وانه‌ی له به‌غدای پایته‌خت ئاماده‌بون و به‌شداریان كرد له كاره‌كانی كۆنگره‌كه‌دا، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێز به‌رهه‌م سالح و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد بۆ پاڵپشتیان له پێناو سه‌رخستنی ئه‌و لوتكه‌یه.
سه‌باره‌ت به كاره‌كانی لوتكه و كۆتایی هێنان به كاره‌كانی، كه‌عبی دوپاتیكرده‌وه كه عیراق هه‌مو ڕۆژێك ده‌سه‌لمێنێت كه ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه و گوتی كه لوتكه‌كه بۆنه‌یه‌ك بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی برایان و ڕێكه‌وتن له سه‌ر دۆزه چاره‌نوسازه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
20/4/2019