سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلی عێراق لە پێكهاتەی مەسیحی دەكات بەبۆنەی رۆژی قیامەی پیرۆزەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلی عێراق لە پێكهاتەی مەسیحی دەكات بەبۆنەی رۆژی قیامەی پیرۆزەوە.

دەقی پیرۆزباییەكە:
گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلی عێراق لە پێكهاتەی مەسیحی دەكەم بە بۆنەی جەژنی قیامەی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) لە خوای گەورە داواكارم بەوپەڕی خۆشی و ئاسایشەوە ئاهەنگ بگێڕن لە عێراقێكی بەهێز لەسەر بنەمای ئاشتی و برایەتی و پێكەوە ژیانی نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی.

هەموو ساڵێك بەخۆشی

محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران