پیرۆزبایی سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران لە جیهانی ئیسلامی و گەلی عێراق دەكات بە بۆنەی هاتنی پانزەی شەعبان و یادی لە دایكبوونی ئیمام مەهدی (سڵاوی خوای لێبێت)

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە جیهانی ئیسلامی و گەلی عێراق دەكات بە بۆنەی هاتنی پانزەی شەعبان و یادی لە دایكبوونی ئیمام مەهدی (سڵاوی خوای لێبێت)

لە دەقی بەیاننامەكەدا هاتووە:
لە كاتێكدا جیهانی ئیسلامی و رۆڵەكانی گەلی عێراقمان یادی لە دایكبوونی ئیمام مەهدی ( سڵاوی خوای لێبێت) و پانزەی شەعبان دەكاتەوە، پیرۆزبایی ئەو یادە پیرۆزە دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ وڵاتەكەمان و ئاسایش و سەقامگیری بۆ رۆڵەكانی.
محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران