سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەولێر چاوی بە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاوەری شاندێكی پەرلەمان، ئەمرۆ سێشەممە، لە هەولێر چاوی كەوت بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغداد و هەولێر كرا تەئكیدیش كرایەوە لەسەر هاریكاری هاوبەش لە دۆسیە جیاجیاكان و بەردەوامبوونی وتوێژی نێوان هێزە سیاسیەكان لە پێناو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە پێی دەستور و پشتیوانی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پتەوكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و كاركردن بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە سەرجەم هاوڵاتیان و جێبەجێ كردنی داواكاریەكانیان.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 نیسانی 2019