سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە عەبدولەتیف بن راشد زیانی سەرۆكی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو و شاندی یاوەری.
لە میانی دیدارەكە ئاسۆی هاریكاری هاوبەشی نێوان عێراق و وڵاتانی هاریكاری كەنداو خرایەڕوو، بە جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی گەلانی برا دەكات لە بواری سەقامگیری و پەرەپێدان.
هەر لەدیدارەكە تاوتوێی دارشتنی پلانی هاوبەش كرا سەبارەت بە بەردەوامبوونی پەیوەندی نێوان عێراق و دۆستانی، و واژۆكردنی بەیاننامەی لێكگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی هاریكاری كەنداو.
بەرێزیان جەختیكردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی و بەروپێشبردنی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی كەندا و لەسەر بنەمای رێزگرتن و بەرژەوەندی هاوبەش.
لای خۆیەوە زیانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد بۆ سەركەوتنی لوتكەی بەغداد بۆ پەرلەمانەكانی وڵاتانی دراوسێی عێراق، ئاماژەی بەگرنگی بەردەوامبوونی هاریكاری نێوانیان كرد لەسەرجەم بوارەكان؛ لەپێناو سەقامگیری ناوچەكە.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 نیسانی 2019