سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بەسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، لە هەولێر چاوی كەوت بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لە میانی دیدارەكە تاوتوێی دواپێشهاتە سیاسیەكان كرا، لەگەڵ رێگەكانی پتەوكردنی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان ناوەند و هەرێم، و دۆسیەی پارێزگای نەینەوا و هاریكاری نێوان هێزە سیاسیەكان؛ بۆ دەستنیشان كردنی پارێزگارێك بۆی، و گرنگی سەقامگیری لە روی سیاسی و ئاسایشەوە.
هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە دۆسیەی تەواوكردنی كابینەی حكومەت كرا، و جەختكرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژی نێوان هێزە سیاسیەكان؛ بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو وەزارەتانەی پڕنەكراونەتەوە، و كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئیدارەدانی وڵات بە وەكالەت و پتەوكردنی دامەزراوەكانی.
========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
23 نیسانی 2019