له میانی پێشوازیكردنی بۆ سه‌رۆكی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عیراق… كه‌عبی داوا له سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌رمانبه‌رانی میلاكی كاتی و گرێبه‌سته‌كانی تۆڕی ناوبراو
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 23/4/2019 له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازی كرد له سه‌رۆكی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عیراقی به‌ڕێز فه‌زل فه‌ره‌ج الله.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی مانگرتنی فه‌رمانبه‌رانی میلاكی كاتی تۆڕ كرا‌و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان.
كه‌عبی داوای له سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی كرد كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری مانگرتوان و دابینكردنی پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی بۆ فه‌رمانبه‌رانی كاتی تۆڕه‌كه و پاڵپشتی خۆی بۆ داواكاری مانگرتوه‌كان دووپاتكرده‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23/4/2019