سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە شاندێكی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە سیناتۆر میت رۆمنی لە پارتی كۆماری، و سیناتۆر كریس میرفی لە پارتی دیموكراتی، بە ئامادەبوونی جۆی هوود كارهەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق.
لە میانی دیدارەكە تاتوێی بەردەوامبوونی هاریكاری ئەمنی نێوان بەغداد و واشنتۆن كرا بۆ لەناوبردنی شانە تیرۆریستیەكانی داعش و پێشكەش كردنی هاوكاری بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری.
بەرێزیان داوای كرد پشتیوانی لە حكومەتی عێراق بكرێت بۆ دابینكردنی داواكاریەكان و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری لەرێی دەرفەتی وەبەرهێنان و هاتنەناوەوەی كۆمپانیا ئەمریكیەكان بۆ كاركردن لە عێراق.
لای خۆیانەوە شاندی میوان جەختیان كردەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا خوازیارە عێراق ببێتە هاوبەشێكی بەهێز و دەركەوتوو؛ دوای سەركەوتنی بەسەر تیرۆریستانی داعش بە هەوڵی هێزە چەكدارەكان و گیانفیدایی رۆڵەكانی ئەوانیش شەرەفی پشتیوانی هێزەكانی عێراقیان هەبووە لەو ئەركەدا، جەختیشیان كردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەیان بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكان.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
24 نیسانی 2019