كه‌عبی داوا ده‌كات باڵیۆزی به‌حره‌ین له به‌غدا بانگهێشت بكات و یاداشتنامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی توند سه‌باره‌ت قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ده‌رباره‌ی موقته‌دا سه‌در بداته ده‌ستی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27 نیسان 2019 قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین خالد كوڕی ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به‌ڕێز موقته‌دا سه‌در به‌توندی ئیدانه كرد.
كه‌عبی داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقی كرد بانگهێشتی باڵیۆزی به‌حره‌ین له به‌غدا بكات و یاداشتنامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی توند بداته ده‌ستی و دووپاتیكرده‌وه كه قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ده‌ستدرێژییه‌كی قبوڵ نه‌كراوه بۆ سه‌ر هێماو كه‌سایه‌تیه‌كی عیراقی كه هه‌رده‌م پشتگیری له داواكاری ڕه‌وای هه‌مو گه‌له‌كانی جیهانی كردوه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
27/4/2019