د. بەشیر حەدداد جەخت لەسەرئەوە دکات بۆ ڕۆڵەکانی قوربانیانی ئەنفال کە ئەنجومەنی نوێنەران سوورە لەسەر بەدوادا چوونی فایلومافدان بە خێزانی قوربانیان لەنیوان یاساو دانانی یاساوهەماهەندی کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکانەوە

ئەمڕۆ دکتۆر بەشیر حەدداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە نووسینگەکەی خۆیدا لە بەغدا پێشوازی کرد لە شاندێک لە ڕۆڵەکانوکەسوکاری قوربانیانی پرۆسەکانی ئەنفال لەناوچەکانی کەلارو گەرمیان لە هەرێمی کوردستاندا وەلەچاوپێکەوتنەکەدا ژمارەێک لە پەڕلەمانتارە بەڕێزەکان ئامادەبوون .
وەبەڕێزی گوێی ڕاگرت بۆ باسێکی تەواولە لایەن شاندە میوانەکەوە لەبابەت قەوارەی ئەو زیانەی کەبەم کۆمەڵە گەیشتوە وە بەردەوامیی پەرێشانییان هەرچەندە پتر لە( ۳۱ ) ساڵ تێپەڕیوە بە سەر هەڵمەتە سوپاییەکە لە پڕۆسەکانی ئەنفالدا کە ڕژێمی ڕووخێنراوبەجێی هێنالە دژی هاونیشتمانیە کوردەکاندا لەزۆر لەناوچەکان لەکوردستانی عێراقدا کە دەستی پێ کرد لە سەرەتای ساڵی ۱۹۸۸دا ، وەبەپیسترین لاپەڕەی کۆمەڵکوژیو کۆچ پێ کڕدنی زۆرەملێوقەلاچۆکردنی بەکۆمەڵ دادەنرێت .
حەدداد لەنیوان چاوپێکەوتنەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کرد کە ئەنجومەن بەتایبەتی فراکسیۆنە کوردستانیەکان لەئەنجومەنی نوێنەراندا سوورن لەسەر بەدواچوونی فایلی قوربانیەکانی پرۆسەکانی ئەنفال داو وەخەست کردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ ماف پێ دانی خێزانوکەسوکاریان لەهەموو عێراقدا ، وەقەرەبوویان بکرێت لەڕووی داراییو دەروونیەوە لەنیوان یاساکانو یاسا دانانەکانو بڕیارەکان ، لەگەڵ پێویستی بەردەوامی هاریکاریو هەماهەندی لەنیوان حکومەتی فێدراڵیو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لەنیوان لیژنە تایبەتمەندەکاندا، وەهەوڵ بەردەوامە لەپێناوی قەرەبووی ئەم کۆمەڵەو وە دواهێنان بەئازارەکانیان .