سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە كرێكارانی عێراق دەكات بە بۆنەی جەژنی جیهانیان

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە كرێكارانی عێراق كرد بە بۆنەی جەژنی جیهانیان.
لە پیرۆزباییكەدا هاتووە:

جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە كرێكاران وبنیاتنەرانی عێراق دەكەم بە بۆنەی جەژنی جیهانیان .. لەو كاتەی جوانترین سڵاوتان ئاراستە دەكەین؛ و دەستان دەگوشین لە رۆژی تایبەتیتان داواتان لێدەكەین بەردەوامبن لەسەر هەوڵ و بەخشندەیی؛ لەهەموو ئەو بوارانەی كە خێر و پێشكەوتن بۆ وڵاتە خۆشەویستەكەمان دێنێت، ئێوە سەرچاوەی سەرەكیین بۆ بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە لەم قۆناغە گرنگەدا.
جەختیش دەكەینەوە ئەنجومەنی نوێنەران رویكردوەتە دەركردنی ئەو یاسایانەی كە لە رێیەوە دەتوانرێت ژیانێكی شایستە بۆ سەرجەم كرێكان دابینبكات و زامنی مافە ڕەواكانیان بێت.

هەموو ساڵێك ئێوە و عێراق لە خێر خۆشیدا بێت

محەمەد حەلبوسی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 ئایار 2019