سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە كەسایەتیە عەشائیریەكانی ئێزیدیەكان لە قەزای شەنگالی پارێزگای نەینەوا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە كەسایەتی عەشائیری ئێزیدیەكان لە شەنگالی پارێزگای نەینەوا.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دیدارەكە ئاگاداركرا لە بارودۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە قەزاكە، و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لێكترازانی خستە نێوان پێكهاتەكانی پارێزگاكە و ئێزیدیەكان دوچاری كۆمەڵكوژی و زوڵم و دەستدرێژی بونەوە كە مرۆڤایەتی نەفرەتی لێدەكات، بەڵێنی چارەسەری سەرجەم كێشە ئەمنیەكانی قەزاكەی دا و كاركردن بۆ گەڕانەوەی پێكەوە ژیانی نێوان سەرجەم پێكهاتەكان و پەلە كردن لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و داواشی لە حكومەت كرد ئیدارەیەكی ناوەندی فیدڕاڵی بە بەشداری سەرجەم هێزەكان پێكبهێنێت.
بەرێزیان ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی وەرزی یاسادانانی ئێستای یاسای پاراستنی مافی كەمایەتیەكان دەردەكات بۆ زامنكردنی بەرژەوەندی كۆمەڵایەتییان لە نێوان هەمواندا، هەروەها داوای پێكهێنانی شانەی قەیرانی كرد بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشانەی روبەروی شەنگال بونەتەوە.
لای خۆیانەوەی كەسایەتیە عەشائیریە ئێزیدیەكان پێزانینی خۆیان بۆ هەوڵەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نیشاندا لە پێناو گەڕانەوەی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لەو قەزایە و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ بەشداریكردن لە دوبارە ئاوەدانكردنەوە و سارێژ كردنی ئەو زامەی رێكخراوی تەكفیری داعش بەجێیهێشت و خوڵقاندنی كەشێكی كۆمەڵایەتی ئاشتەوایی لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكان.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
30 نیسانی 2019