سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی هندستان لە عێراق دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز سینگ راج بوروهیس باڵیۆزی كۆماری هندستان لە عێراق.
لە میانی دیدارێكدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەكان كرا، لە نێویاندا پەیوەندی پەرلەمانی.
هەر لە میانی دیدارەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكردەوە لەسەر گرنگی هاندانی كۆمپانیا گەورەكانی هندستان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق لە بوارەكانی نیشتەجێكردن و تەكنەلۆژیا و تەندروستی، ئاماژەشی بە هاوكاریەكانی حكومەتی هندستان كرد لە پێدانی ڤیزا بە عێراقییەكان.
لەبەرامبەردا باڵیۆزی هندستان ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ هاریكاری زیاتر لەگەڵ عێراقدا، و ئاماژەشی بە پێشكەوتنەكانی ئەزمونی دیموكراتی لە وڵاتدا كرد، ئامادەیی هندستانیشی نیشاندا بۆ پێشكەش كردنی شارەزاییان لەسەرجەم بوارەكان، و فراوانكردنی بەشداری عێراقییەكان لە خولی ڕاهێنان لەسەرجەم تابەتمەندییەكان.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
1 ئایار 2019