لەمیانی سەردانە مەیدانیەكەی بۆ پارێزگای سەڵاحەدین.. سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی قەزای سامەرا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی قەزای سامەرای كرد لە میانی سەردانە مەیدانیەكەی لە پارێزگای سەڵاحەدین، و چاوی كەوت بە ژمارەیەك لە بەرپرسان لە ئەنجومەنی خۆجێیی.
بەرێزیان گوبیستی وتەیەك بوو كە لەلایەن بەرپرسانی قەزاكە پێشكەش كرا سەبارەت بە كێشە و بەربەستەكانی بەردەم فەرمانگە خزمەتگوزاریەكان لە تەواوكردنی پرۆژەكانی بواری نیشەجێكردن و رێگەوبان و پرد و دروستكردنی نەخۆشخانە، هەروەها داوایان كرد چاو بە پلانی ئەمنیدا بخشێرێتەوە لە شارەكە و عەتەبەی عەسكەری پیرۆز و بەرگەرتن لە دەستوەردانی فەرماندە سەربازییەكان.
لە میانی گردبونەوەیەكی جەماوەری گەورەش كە ژمارەیەك لە كەسایەتی و زانایانی ئاینی و ئەكادیمیەكان ئامادەیبوون سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند شەرەفمەندە كە سەردانی شاری زانست و عەتەبەی عەسكەری پیرۆزی كردووە، ئەم شارە دەوڵەمەندە بە تواناكانی، بەرێزیان وتیشی: ئێمە قەرزارباری ئەم شارەین كە دڕكی تیرۆری لەیەكەم ساتەوە تێكشكاند، ئاماژەی بەوەش كرد بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و یەك گوتەیی كەشی لەبار بۆ كاروانی بنیاتنان و گەشەپێدان دەخوڵقێنێت.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوایشی كرد متمانەی هاوڵاتیان بە دەزگا ئەمنیەكان پتەوبێت ئازادییان سنوردار نەكرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر هەوڵی هاوبەشی نێوان كەرتی تایبەت و گشتی؛ بۆ دابینكردنی دەرفەتی كار و نەهێشتنی بێكاری.
ئەوە و لە گردبونەوەكەدا موسەنا عەبدولسەمەد سامەرائی پەرلەمانتاری سامەرا ئامادەیبوو، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەیدن، و فەرماندە ئەمنیەكانی شارەكە.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئایار 2019