كه‌عبی داوای ده‌ستگیركردنی بكوژانی ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه: به‌رده‌وامین له په‌سه‌ندكردنی یاسای پێویست بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری دارایی بۆ ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/5/2019 به‌شداریكرد له ئاهه‌نگی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی عیراقی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ڕۆژنامه‌وانی.
كه‌عبی له وته‌یه‌كیدا له بۆنه‌كه‌دا داوایكرد په‌له بكرێت له ده‌ستگیركردنی هه‌موو تاوانباران و بكوژانی ڕۆژنامه‌نوسان و داوای له هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن كرد خۆیان دور بگرن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نا دروست و ته‌سقیگی سیاسی و گواستنه‌وه‌ی زانیاری به‌بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له ده‌ركردن و په‌سه‌ندكردنی یاسای پێویست بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری شایسته‌ی دارایی بۆ ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان ئه‌وانه‌ی كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی دووچاری ئه‌گه‌ری داخستن بونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌و له ئاهه‌نگه‌كه‌دا خه‌ڵاتی كه‌سوكاری شه‌هیدانی ڕۆژنامه‌وانی عیراقی كرا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی به‌ته‌مه‌نترین ڕۆژنامه‌نوسه‌كان كرا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
4/5/2019