د. به‌شیر حه‌داد پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان له گه‌لی عیراق و جیهانی ئیسلامی ده‌كات و داوای برایه‌تی و لێبورده‌یی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ده‌كات
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و مێهره‌بان…
((شَهْرُ رَمَچَانَ الَّژِی أُنزِڵ فِیهِ الْقُرْێ‌نُ هُدًی لِّلنَّاسِ وَبَیِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَی‌ٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَللْێصُمْهُ)) صدق الله العڤیم
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. به‌شیر حه‌داد ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 5/5/2019 له به‌یاننامه‌یه‌كیدا پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق و جیهانی ئیسلامی كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و هیوای خواست كه خوای گه‌وره خێر‌و خۆشی و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر هه‌موماندا بڕژێنێت، هه‌روه‌ها هیوای خواست كه ئاشتی و ئارامی له هه‌مو وڵات‌دا به‌رپابێت و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و به‌ڕێزی گوتی:” ئێمه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سورین له سه‌ر ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا”، هه‌روه‌ها حه‌داد گوتی كه مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ره‌حمه‌ت و لێبورده‌یی وبرایه‌تی و خۆشه‌ویستیه‌و هیواخوازین هه‌مو خێرخوازان كار بكه‌ن بۆ هاوكاریكردنی فه‌قیره‌كان”.
مانگی ره‌مه‌زان له‌هه‌مولایه‌ك پیرۆزبێت و هه‌مو ساڵێكتان هه‌ر به‌خۆشی بێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
5/5/2019