سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی گردبونەوەی ماتەمینی سەركردە ئال یاسر یەكێك لەسەركردەكانی شۆڕشی بیست دەبێت

لەمیانی سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەجەف
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی گردبونەوەی ماتەمینی سەركردە ئال یاسر یەكێك لەسەركردەكانی شۆڕشی بیست دەبێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە، لە میانی سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەجەف ئامادەی گردبونەوەی ماتەمینی سەركردە ئال یاسر لەشۆڕشی بیست نوری یاسری و سەركردەكانی شۆڕش لە فوراتی ناوەراست بوو.
بەرێزیان لە وتەیەكدا كە لە گردبوونەوە ماتەمینیەكەدا پێشكەشی كرد ڕایگەیاند خۆشحاڵە بە بەشداریكردنی لە گردبونەوەی ماتەمینی سەركردەكانی شۆڕشی بیست بە ئامادەبوونی نەوەكانیان، ئەو شۆڕشەی عێراق شانازی پێوە دەكات و وشەی ڕاستی بەرزكردەوە بەرامبەر داگیركەران لە بیستەكانی سەدەی ڕابردوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، بەم بۆنە پیرۆزەوە یەكریزی نیشتمانی دەبێتە عیبرەت، وتیشی نەوەی ئەمرۆ شانازی بە پاڵەوانەكانی شۆڕشی بیست دەكات نەوەكانی داهاتووش شانازی بەو پاڵەوانانەوە دەكات كە بەسەر داعشدا سەركەوتن بە فتوای مەرجەعیەت و شانازی بە ریش سپی عەشایری لە فوراتی ناوەڕاست دەكەن كە رۆڵەكانیان لە پێناوی نیشتماندا بەخت كرد.
بەرێزیان جەختیشی كردەوە ئەنجومەنی نوێنەران نزیك دەبێت لە گەل و لەگەڵی دەبێت و چاودێری حكومەت دەكات لەپێناو پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری، بە دەستەواژەی: هیچ شتێك لەبەردەمماندا نییە تەنها كاركردن نەبێت بۆ بنیاتنان و پێشكەتن، كۆتایی بە وتەكەی هێنا.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
5 ئایار 2019