سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە دكتۆر عەبدولهادی حەكیم دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی كرد لە دكتۆر عەبدولهادی حەكیم پەرلەمانتاری پێشوو.
لەمیانی دیدارێكدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانی لە حكومەت بۆ جێبەجێ كردنی بەرنامەكەی و پێشكەش كردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان و باشكردنی بارودۆخی خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی.
هەر لەمیانی دیدارەكە باس لەگرنگی كاراكردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە بواری چاودێری و دەركردنی یاسای پێویست كرا كە پەیوەندییان بە چاكسازی ئابوری و ئیداری و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و دادگای فیدڕاڵی و دابەشكردنی داهاتە فیدڕاڵیەكان و چەند بوارێكی تردا هەیە.
======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
7 ئایار 2019