پەرلەمانتارانی شارە ڕزگاركراوەكان: هەنگاو بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان دەنێین

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری شارە ڕزگاركراوەكانی دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش رێكخست.
لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی ئێستای سیاسی خرایەڕوو لە نێویاندا هەڵبژاردنی پارێزگاری نەینەوا كە هەموان بە سەفقەیەكی گوماناوی گەندەڵی لەقەڵەمیاندا تا ئەو دەرفەتە لە دەست شارەكە دەرچێت بۆ هەڵبژاردنی كەسایەتییەك بە پێی بنەما دەستورییەكان بەمەبەستی هەستانەوە دوور لە دەستوەردان و گوشار و بەژەوەندی تەسكی حزبایەتی.
هەر لە كۆبونەوەكەدا كە سی و هەشت پەرلەمانتار و كەسایەتی سەركردە ئامادەیبوون، گفتوگۆ سەبارەت بە میكانیزمی پێكهێنانی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان كرا وەك پرۆژەیەكی نیشتمانی بۆ خستنەڕووی داواكاری و پێداویستی شارە ڕزگاركراوەكان لە ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنان و گەشەپێدان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، و دورخستنەوەی بەشداریكردنی گەندەڵكاران لەو هاوپەیمانییە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئایار 2019