سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە كارهەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن پێشوازی كرد لە جەوی هود كارهەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا.
بەرێزیان لە میانی دیدارەكەدا دوا گۆڕانكاریەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد و ئاماژەی بە گرنگی سەقامگیری كرد بەدوور لەهەر بەیەكدادانێك بەو جۆرەی دەبێتە مایەی سەقامگیری لە عێراق لە روی ئەمنی و سیاسی و ئابوری.
بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشی كرد پەیوەندییەكانی نێوان بەغداد و واشنتۆن لە روی ئابورییەوە پتەو بكرێت و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی شارە ڕزگاركراوەكان لە تیرۆریستانی داعش و گەڕانەوەی ئاوارەكان، و هاندانی كۆمانیا وەبەرهێنەكان بۆ كاركردن لە بواری وزە و ژێرخانی ئابوری و پرۆژەكانی نیشتەجێكردن.
لای خۆیەوە كارهەڵسورێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكان لە گەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەكان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئایار 2019