كی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری سربیا دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن، ئەمرۆ یەكشەممە، پێشوازی كرد لە بەرێز بالۆڤ ئاوروش باڵیۆزی كۆماری سربیا لە عێراق.
لەمیانی دیدارەكە بەرێزیان تەئكیدی كردەوە لەسەر هەڵوێستی عێراق بۆ كرانەوە بەڕووی سەرجەم وڵاتانی جیهان و ئاماژەی بەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندی پەرلەمانی لە نێوان هەردوو وڵات كرد، داواشی كرد پەیوەندی ئابوری و وەبەرهێنان لەسەرجەم بوارەكان بەهێز بكرێت.
هەر لەمیانی دیدارەكە باڵیۆزی سربیا پەوەندی مێژویی وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق خستەڕوو كە ماوەی شەست ساڵە بەردەوامە، و بانگهێشتنامەی مایا جویكوفیتچ سەرۆكی پەرلەمانی سربیای گەیاندە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تا سەردانی سربیا بكات و چاوی بە گەورە بەرپرسان بكەوێت، ئاماژەی بە ئەزمونی پەرلەمانی عێراق و رۆڵی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد لە پتەوكردنی پەروەندییەكان عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
=====
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئایار 2019