سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە نوێنەری نوێی پرۆگرامی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ گەشەپێدان لە عێراق دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی كرد لە خاتوو زینە عەلی ئەحمەد نوێنەری نوێی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ گەشەپێدان لە عێراق و شاندی یاوەری.
بەرێزیان لە میانی دیدارەكە تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان و رۆڵی لە كاری مرۆیی بە تایبەت پرۆژەكانی گەشەپێدان لە شارە رزگاركراوەكان كە دوچاری زیانی گەورەبوون لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئاماژەشی بە گرنگی گەشەپێدانی پرۆگرامەكان كرد لە دوبارە ئاوەدانكردنەوە و پێشكەش كردنی هاوكاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەكگرتوەكانی لە نەینەوا و ئەنبار بەرز نرخاند، بەڵێنیشیدا كە هانی حكومەت بدات تا پەلە بكات لە پێدانی پشكی دارایی بە سندوقی نەتەوەیەكگرتوەكان تا هانی وڵاتە كۆمەك بەخشەكان بدرێت پابەندبن بە بەڵێنەكالنیان.
لای خۆیەوە بەرێوەبەری بەرنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ گەشەپێدان لە عێراق ستایشی پشتیوانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد لە بەرنامەكانیان لە بواری بنیاتنانەوە و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری لە شارە رزگاركراوەكان لە تیرۆریستانی داعش و ئاماژەی بە ئامادەبوونی كرد بۆ كاركردن لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی گەشەپێدان.
=======
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
21 ئایار 2019