سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دەكات

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لەبەرێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و شاندی یاوەری.
لە میانی دیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە گۆڕانكارییە سیاسی و ئیقلیمیەكان كرا.
هەروەها تاوتوێی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و گرنگی چڕكردنەوەی وتوێژەكانی نێوان هێزە سیاسیەكان كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو وەزارەتانەی پڕنەكراونەتەوە و كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئیدارەدانی دەوڵەت بە وەكالەت و بەهێز كردنی دامەزراوەكانی.
هەر لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی بۆچونەكان لە نێوان سەرجەم هێزە سیاسیەكان دەرحەق بە پرسە گرنگەكان و پشتیوانی لە ئەنجومەنی نوێنەران و پێشخستنی رۆڵی لە بوارەكانی یاسادانان و چاودێری بەمەبەستی بەهێزكردنی ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێكردن و ریشەكێش كردنی گەندەڵی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
22 ئایار 2019