ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له سه‌ر یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و كۆتایی دێنێت به خوێندنه‌وه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو پارێزگاكان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 23/5/2019 له بیست و یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بونی 194 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له سه‌ر یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی و كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو پارێزگاكان.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیكردنی پێكهاته‌كانی مه‌سیحی و ئێزیدی و شه‌به‌ك و سابیئه و كورده فه‌یلیه‌كان له لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی سه‌ره‌ڕای كاركردنیان له لیژنه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆیاندا.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی.
له لایه‌كی تر به‌ڕێز حه‌لبوسی داوای له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی و یاسای دادگای ئیتیحادی له دانیشتنه‌كانی داهاتودا پێشكه‌ش بكه‌ن و داوای له لیژنه‌ی یاسایی كرد په‌له بكات له ڕێوشوێنی یاسادانانی تایبه‌ت به یاسای دادگای ئیتیحادی له گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی بڕیاری دادگا سه‌باره‌ت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له مادده‌كانی تایبه‌ت به دی‌ستنیشانكردنی به‌دیل بۆ دادوه‌رانی دادگا به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له دروستبونی بۆشایی ده‌ستوری.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو پارێزگاكانی ژماره 12 ی 2018.
دواتر به‌ڕێز سه‌تار جه‌بار سوێندی ده‌ستوری خوارد وه‌كو ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له جیاتی په‌رله‌مانتار ئه‌جیال كه‌ریم پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دادگای ئیتیحادی بۆ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پێی ناڕه‌زایی به‌ڕێز سه‌تار جه‌بار و بونی به ئه‌ندام په‌رله‌مان له جیاتی ئه‌جیال كه‌ریم له سه‌ر پارێزگای زیقار.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
23/5/2019